کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند لاوی دیکە چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانەوە

12:06 - 28 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی کوردستان دژی ڕێژیمی ئێران، لاوێکی قارەمان بە ناوی "ئەمیر فەراسەتی شاد" بە تەقەی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کرا.

لە بۆکانیش، دوو لاوی شۆڕشگێڕ بە ناوەکانی "مستەفا شەعبانی" و "شەهریار محەممەدی" لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە دژی ڕێژیم، بە تەقەی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید کران.

لە مەهابادیش دوو لاوی خوێنگەرم و شۆڕشگێڕ بە ناوەکانی "کەماڵ ئەحمەدپوور" و "مێهران ڕەحمانی" لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن جینایەتکارانی ڕێژیمی ئێرانەوە شەهید کران.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەریش لاوێک بە ناوی "ئومید حسەینی"، خەڵکی پایگەلان، کە لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دەسبەسەر کرابوو لە ژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی ڕێژیمدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٤ لاوی قارەمان لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا دژی ڕێژیمی تاران شەهید کراون.

جاش و بەکرێگیراوەکان دەستیان لە شەهیدکردنی لاواندا هەیە و چاوساغی بۆ هێزە داگیرکەرەکانی تاران دەکەن .