کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

12:56 - 28 خەزەڵوەر 2722

لە درێژەی مانگرتنە گشتییەکان لە کوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی خەزەڵوەر هەموو شارەکانی کوردستان دووکان و بازاڕەکانیان داخستووە و "نا"یەکی دیکەیان بە کۆماری ئیسلامی وتەوە.

کوردستانیانی هەمیشە قارەمان بە تێکڕایی و بە مەبەستی خاوەندارەتی کردن لە شۆڕشە مەزنەکەی ئێران و کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر دووبارە بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.

خەڵکی خۆڕاگر و قارەمانی کوردستان پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لەو شۆڕشە مەزنە، ئێستاش تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە سەر داوا ڕەواکانیان بەردەوامن.

خەڵک ڕۆژانە بە مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاڕەکان و شەوانەش بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم و بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی لە هەموو شارەکانی کوردستان ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم دەبنەوە.