لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرجەم شار و گوندەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، لانیکەم ٢٤ لاوی نەترس و گیانفیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی خوێنڕێژی ئێرانەوە شەهید کران و ڕۆحی پاکی خۆیان پێشکەش بە ڕزگاریی گەل و نیشتمان کرد.
شەهیدانی شاری بۆکانی ئازا و نەترس بریتین لە شەهیدان "میلاد مەعرووفی، سامان قادربەیگی، محەممەد حەسەنزادە، ئەسعەد ڕەحیمی، سالار موجاوێر، غەفوور مەولوودی، هەژار مام خوسرەوی، هیوا جانان، ئەمجەد عنایەتی، مستەفا شەعبانی و شەهریار محەممەدی".
لە شاری سنەی هەمیشە قارەمان شەهیدان "شاهۆ بەهمەنی، ئارام حەبیبی، زانیار ئەڵـڵامورادی و عیسا بیگلەری" چوار شەهیدی ئەو شارەن کە بۆ ڕزگاریی کوردستان لە دەستی داگیرکەران گیانی پاکی خۆیان پێشکەش کرد.
لە شاری پیرانشاری هەردەم ئامادەدا، شەهید "ئەمیر فراسەتیشاد" بە دەستی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم شەهید کرا.
لە شاری مەهاباد، شاری پێشەوا قازی و پێتەختی کۆماری کوردستان، ٤ لاو بە ناوەکانی "ئازد حوسێنپوور، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، مێهران رەحمانی و سەید کەماڵ ئەحمەدپوور" لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا لەلایەن هێزە خوێنڕێژەکانی ڕێژیمەوە شەهید کران.
لە شاری سەقزی ١١ ئەستێرە، شەهیدان "عەبدولڕەحمان بەختیاری" و "دانیال پابەندی" تێکەڵ بە ڕێگا و ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان بوون.
لە شاری کامێران دوو لاوی نەترس و ئازا بە ناوەکانی"بورهان کەرەمی" و "فواد محەممەدی" بە دەستی ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران شەهید کران.