کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

واشنتۆن: کات بۆ بووژانەوەی بەرجام تەرخان ناکەین و گەمارۆی زۆرتر دەخەینە سەر تاران

14:54 - 10 خەزەڵوەر 2722

نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، بە خەجتکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا بۆ بووژانەوەی بەرجام کات بەفیڕۆ نادا، وتی: گەمارۆی زۆرتر بەدژی تاران دەگیردرێتە بەر.

ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، ڕابێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، وتی: دەوڵەتی جۆ بایدن، لە ئێستادا وێرای گرینگیدان بە دۆخی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران و سەرکوتکردنیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی لە ڕووسیە بەدژی ئۆکراین، لەبارەی بووژانەوەی بەرجام بۆ ڕێککەوتنی ناوکی، کاتی خۆی بەفیڕۆ نادا.

ئەو هەوڵوێستەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە، دانوستانی ناوکیی تاران لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان، دوای ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران وڵامی پێشنیاری یەکیەتیی ئورووپای دایەوە، ڕاگیرا و تا ئیستا هیچ وڵاتێک بە ڕەسمی ڕایاننەگەیاندووە کە وتووێژەکان کۆتایی پێ هاتووە، ئەمریکاش وتوویەتی: کاتێک کە کۆماری ئیسلامی وڵامی ڕەتیان بە یەکیەتی ئورووپا داوەتەوە هیچ ئاڵوگۆڕێک بۆ دانوستان ڕووی نەداوە، لە ئێستاشدا هەموو چاوەکان لەسەر خۆپیشاندانی گەلانی ئێران بە دژی ڕێژیمی ئێرانە.