ئەمڕۆ 28ی خەزەڵوەر لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان چەند لاوی شۆڕشگێڕ لەلایەن هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە شەهید کران.
ناوی ئەو لاوە شۆڕشگێڕانە بریتین لە: "جەمشید فەتحی، حەبیبوڵڵا فەتحی و فواد سەواری".
هەروەها "ئیبراهیم سەدری و عەزیز مورادی" بریندارن و دۆخی جەستەییان زۆر نالەبارە.
کچێکی شۆڕشگێڕیش له دیواندەرە شەهید بووە کە شوناسی ڕوون نەبووەتەوە.