ناوەندە نیزامییەکانی ڕێژیمی تاران بۆ سەرکوتی خەڵکی خرۆشاوی مەهاباد، لە میاندوئاو گرووپێکی چەکداریان بە چوار ماشینەوە ڕەوانەی ئەو شارە کردووە.
ڕێژیمی تێرۆریستیی تاران لەسەر "بینای فەخرەقا، بورجی توتنچیی مەهاباد، شەقامی مەنبەع، کێوی داشامەجید، ئەسحابە، تاقەدار، دەنگوڕەنگ، زانکۆی پەیامی نوور، سەربانی هیلالی ئەحمەر، سەربانی بانکی سپا، بیناکانی لای بەند و موکریان" تەکتیرهاوێژی داناوە هەتا لە خەڵکی خۆپیشاندەر بدات.
لە کاتژمێر ٩ی بەیانییەوە جەماوەری دەیان هەزار کەسیی مەهاباد بە دروشمی شۆڕشگێڕانە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە کە درێژەدەری ڕێگای پیرۆزیان دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ۲۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، لە درێژەی خۆپیشاندان و سەرهەڵدانی جەماوەری لە مەهاباد، خەڵکی مەهاباد شەقامەکانیان چۆل نەکرد و دوای ناشتنی تەرمی شەهید "کەماڵ ئەحمەدپوور" بە دروشمەوە هاتنەوە نێوشار و شەقامەکانی شاریان کردە سەنگەری بەربەرەکانێ دژی هێزەکانی ڕێژیم.