کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە زانکۆی کوردستان وێنەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" ئاگری تێبەردرا

18:06 - 28 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە زانکۆی کوردستان لە سنە، خوێندکارانی شۆڕشگێڕ لە خۆپیشاندان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وێنەی تێرۆریست "قاسم سلێمانیـ"ـیان ئاگر تێبەردا.

هێزە سەرکوتکەرەکانی خامنەیی هێرشیان کردووەتەوە سەر خوێندکاران و بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە خۆێندکاران کردووە.

ڕاپەڕینی خۆێندکارانی زانکوی کوردستان بەردەوام درێژەی هەیە و خوێندکاران ڕایانگەیاندووە هەتا ڕووخانی ئەو ڕێژیمە دەست لە خۆپیشاندان هەڵناگرن.

هاوکات لە زانکۆکانی دیکەی ئێرانیش خوێندکاران مانیان گرتووە و درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن.