کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەکتەبی قورئانی کوردستان کوشتن، ئازار و دەسبەسەریی ناڕازییانی مەحکووم کرد

18:03 - 28 خەزەڵوەر 2722

شۆرای مەکتەبی قورئانی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا سەرکوت، هێرش و دەسبەسەرکردنی مامۆستایانی ئایینیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە مەحکووم کرد.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەبێ ئەو هەڵسوکەوتە دژەدینی و نایاساییەی ئەو ڕێژیمە بەخێرایی ڕاگیرێت و مامۆستایانی دەسبەسەرکراو ئازاد بکرێن.

هەروەها شۆرای مەکتەبی قورئانی کوردستان، لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا ڕایگەیاندووە کە کوشتن و ئەشکەنجە و دەسبەسەرکردنی ناڕازییان و خەڵکێک کە تەنیا داخوازییان لەبەرچاوگرتنی کەرامەتی ئینسانی و پێدانی ماف بە پێی یاسایە، بە هیچ شێوەیەک دۆخەکە بەرەو باشی نابات.