کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی لە سەردەشت

19:22 - 28 خەزەڵوەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی گەلانی ئێران، لاوە شۆڕشگێڕەکان لە شاری "سەردەشت" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا کە لە گوندی "نستان" سەر بە شاری ڕەبەتی سەردەشت ئەنجام دراوە تێکۆشەران ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە چەند شوێنی ئەو گوندە لەسەر دیواری ماڵەکان و شاخ و کێوەکان نەخشاندووە و سیمای "نستانـ"ـیان ڕازاوەتر کردووە.

لەو چالاکییەدا ئارمی "کوردکاناڵ" تلویزیۆنی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەسەر دیواری ماڵەکان کێشاوەتەوە.