کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاسبکاران و دووکاندارانی گردکشانە پەیوەست بە مانگرتنی گشتییەوە بوون

23:19 - 28 خەزەڵوەر 2722

کاسبکاران و دووکاندارانی گردکشانە لە پیرانشار بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان پەیوەست بە مانگرتنی گشتییەوە بوون.

لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچەی لاجان هۆشدارییان بە جاش و خۆفرۆشانی ناوچەکە داوە کە بە زووترین کات ئەم ناوچەیە چۆڵ بکەن دەنا دەکەونە بەر تووڕەیی لاوانی شۆڕشگێڕی ناوچەکە.

لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان لە گردکشانە ڕایانگەیاندووە درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبن.

ئەمڕۆ لە پیرانشار خەڵک شەقامەکانیان گرت و دژی جاش و بەکرێگیراوان و ڕێژیمی تاران ڕژانە سەر شەقامەکان.