کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی بنەماڵەی "حاجی مەزهەری سیرێ " لە شاری سلێمانی بەشداریی کرد

10:49 - 29 خەزەڵوەر 2722

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەرەی ١٤٠١ هەئیەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی کاک "کەماڵ کەریمی" ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات، بەشدارییان لە پرسەی بنەماڵەی "حاجی مەزهەری سیرێ" لە شاری سلێمانی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات وێڕای دەربرینی داخ و پەژارەی بۆ ئەو کۆستە گەورەیە، پەیامی سەرەخۆشیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی ناوبراو گەیاند و هیوای چاک‌بوونەوە و سڵامەتیی بۆ بریندارەکانی ئەو کارەساتە خواست.

شایانی باسە هەر لەو پەیوەندییەدا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی و مامۆستای ئایینی و بنەماڵەی ناوبراو چاوپێکەوتن کرا و هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان پێ ‌ڕاگەیەندرا.

شەوی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی بەهۆی نەشتی گازەوە تەقینەوەیک ڕووی دا کە بووە هۆی کوژرانی ١٥ کەس و بریندار بوونی ١٢ کەس.