"عەلی خامنەیی"، سەرەڕای چووکەکردنەوەی ویستی ئازادیخوازی و ئیرادەی خەڵکی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە حکوومەتی دیکتاتۆری، جەختی لەسەر سەرکوتی وەحشیانەی ئەو شۆڕشە مەزنە کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی " ئیرنا"، عەلی خامنەیی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم، بە بێ گوێدان بە خواست و ئیرادەی خەڵک کە زیاتر لە دوو مانگە لەسەر شەقامی شارەکانی ئێران، بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، داوای مافە ڕەواکانی خۆیان و ڕووخانی ڕێژیمی دیکتاتۆری دەکەن، خەڵکی ناڕازیی بە دوژمن ناوبرد و وتی: دوژمنانی نیزام چووکەتر لەوەن کە بتوانن زەربە لە پەیکەری نیزام بدەن.