سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕێژیم، بە چەکی شەڕەوە کەوتوونەتە نێو شاری مەهاباد و بەبێ هۆ تەقە لە خەڵک دەکەن.
لە گەڕەکی "مەنبەعـ"ـی مەهاباد چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕێژیم دەستیان لە ماڵی خەڵک نەپاراستووە و بە چەکی کڵاشنیکۆف و هەموو جۆرە چەکێکی دیکە تەقەیان لە ماڵی خەڵک کردووە و دەرگا و پەنجەرە و ماشینی هەموو ماڵانیان وەبەر فیشەک داوە.
هاووڵاتییەک باسی لەوە کرد کە لە تەپکی کاودان و بەری شیلانان، چەکدارانی ڕێژیم بە هاوپشتیی کۆمەڵێک جاش بەنێو کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هەرکەس ببینن تەقەی لێ دەکەن.