ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر، ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات لە شاری "سنە" و تێکۆشەرانی حیزب لە شاری "شنۆ" و گوندی "قەڵات"، لە ڕەوتی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکاندا، چاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لەو چالاکییەدا کە لە شارۆچکەی "تەوحید" و گەڕەکی "سپوور ئاوای" شاری سنە بەڕێوە چووە دروشمی "بژی حیزبی دێموکرات و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە" وتراوەتەوە.
هەروەها لەسەر دەڕابەی دووکان و دیواری ماڵەکان دروشمی "بژی حیزبی دێموکرات و مەرگ بۆ خامنەییـ"ـان نووسیوەتەوە.
لەلایەکی دیکە تێکۆشەران لە ناوچەی مەحاڵی شازدە گوندی "قەڵات" لە چالاکییەدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانییان هەڵکردووە.
تێکۆشەرانی شاری "شنۆ" بە جلوبەرگی ڕەنگینی کوردەوارییەوە لە چالاکییەکدا بەشدارییان کردووە و لەسەر دیواری ماڵەکان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادیـ"یان نووسیوە.