جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، هێرشیان کردە سەر موڵک و ماڵی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان و بنەماڵەی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو شارە.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ۲٨ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد، لە چوارچێوەی پیلانی ئیداری ئیتلاعاتی ڕێژیم بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لەو شارە، هێرشیان کردووەتە سەر موڵک و ماڵی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و بنەماڵەکانی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەو شارە و کەشوهەوایەکی پڕ لە نیگەرانییان بەسەر شاردا زاڵ کردووە.