کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵی هێزەکانی ڕێژیم لە مەهاباد بۆ فریودانی خەڵک

14:06 - 29 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە مەهاباد سەڕەرای جێگرکردنی هێزێکی زۆر لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، خەڵکی شۆڕشگێڕ لە خۆپیشاندان بەردەوامن و بڕیاریان داوە هەتا گەیشتن بە ئازادی دەست لە تێکۆشان هەڵنەگرن.

لەو پێوەندییەدا دەستەیەک لە هێزەکانی گاردی وێژە لە هەوڵێکی فریودەرانەدا لە گەڕەکی "بەری شیلانان" چوونەتە نێو خەڵک و وتوویانە ئێمە بۆ سەرکوتی خەڵک نەهاتووین و کێشەکمان لەگەڵ خەڵک نییە و ئەوە بەکرێگیراوەکانن کە تەقە لە خەڵک دەکەن.

ئەو هەوڵەی هێزەکانی ڕێژیم لەحاڵێکدایە کە لە گەڕەکانی دیکەی مەهاباد تەقە لە خەڵک دەکەن و بە توندترین شێوە لە هەوڵی سەرکوتی خەڵک‌دان.

خەڵکی وشیاری مەهاباد ڕایانگەیاندووە کە ئێمە فریوی ئەو پیلانانەی ڕێژیم ناخۆین، داواش دەکەین کە لاوەکان نەکەونە داوی پیلانەکانی ڕێژیم.

خەڵکی شۆڕشگێڕی مەهاباد وتوویانە ئێمە فریوی هیچ چەشنە پیلانێکی ڕێژیم بۆ دامرکاندنی خۆپیشاندانەکان ناخۆین و تا گەیشتن بە ئازادی بەرەوام دەبین.

هەتا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباددا، دەیان لاوی ئەو شارە بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوونە و بە سەدان کەسیش بریندار کراون.