کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە مەهاباد لە سەرکوت و وێرانکارییەکانیان بەردەوامن

14:18 - 29 خەزەڵوەر 2722

لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەرەوە، چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕێژیم بەربوونەتە گیانی خەڵک و تا ئێستا لە سەرکوت و وێرانکارییەکانیان بەردەوامن.

بە وتەی هاووڵاتییان زۆربەی دووکانەکانی گەڕەکی "بەری مەدرەسە"ی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دروانەتە بەر فیشەک و زەرەر و زیانی زۆر بە ماڵ و سەرمایەی خەڵک گەیشتووە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە زۆرێک لە دووکانەکانی خەڵک زەرەری چەند سەد ملیۆنییان لێکەوتووە.

چەکدار و بەکرێگیراوانی ڕێژیم بە چەکی قورس و سووک خەڵکیان داوەتە بەر فیشەک و دووکانەکانی خەڵکیان وێران کردوون.