کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عەلی کەریمی و مەسیح عەلی‌نژاد داوایان کردوە خەڵکی ئێران بە هاواری مەهابادەوە بچن

14:29 - 29 خەزەڵوەر 2722

عەلی کەریمی یاریزانی پێشووی تیمی فوتباڵی ئێران ڕایگەیاندووە هەموو خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد بێنە سەر شەقامەکان.

هەروەها مسیح عەلی‌نژاد وتوویەتی بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد ئەمڕۆ خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان.

دۆخی مەهاباد بە چەشنێکە کە ڕێژیمی تاران زۆر بە توندی خەڵک سەرکوت دەکات و خەڵکیش لە خۆپیشاندانەکانیان بەردەوامن.لە مەهاباد هێزەکانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی بۆ فریودانی خەڵک وتوویانە پشتیوانی ئێوەین

لە پیلانێکدا ئەمڕۆ ٢٩ی خەزەڵوەر هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی تاران لە مەهاباد چوونەتە نێو خەڵک و وتوویانە ئێمە ە ئێوە سەرکوت ناکەین و لەگەڵتانین.
لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییان وتوویانە کە ئەو پیلانێکی ڕێژیمی تارانە و خەڵک ئەو پیلانە پووچەڵ بکەنەوە چونکە هێزەکانی سپا و هێزی ئینتزامی دەستیان لە سەرکوتی خەڵکدا هەیە و لاوان بەدەستی ئەو هێزانەوە شەهید دەکرێن.

خەڵکی مەهاباد ڕایانگەیاندووە ئەوە پیلانێکی ڕێژیمە بۆ خۆ بێبەریکردن لە سەرکوتی خەڵك.

خەڵکی مەهاباد رایانگەیاندووە هەموو خەڵکی تێکۆشەر و لاوانی شۆڕشگێڕ ئاگادار بن کە ئەو پیلانە پووچەڵ بکەنەوە و نەکەونە داوای ئەو کردەوە فریودەرانەی ڕیژیمی تاران.

هاووڵاتییان لە مەهاباد رایانگەیاندووە ئەوان درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن.