کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپای تێرۆریستیی پاسداران لە پیرانشار کۆبوونەوەی بۆ ژنی جاش و بەکرێگیراوان گرتووە

20:38 - 11 خەزەڵوەر 2722

سپای پاسداران ژنی ئەو کەسانەی بەکرێگیراوی ڕێژیمن بانگ کردووە و کۆبوونەوەی بۆ گرتوون و باسی لە خۆپیشاندانەکان کردووە.

لە کۆبوونەوەدا باسی دوو شتیان بۆ کردوون:
یەکەم دڵخۆشیان کردوون و ورەیان بەو ژنە جاشانە داوە کە ئەم خۆپیشاندانانە کۆتاییان دێ و رێژیم هەر لە جێی خۆیە و نیگەرانی هیچ نەبن.

دووهەم پێیان وتوون کە ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە، بەدەستی حیزبەکان کوژراون.

ئەو کۆبوونەوەیە دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران بەگشتی ورەی نەماوە و بەرەو ڕووخان دەچێت و دەیهەوێ بەم شێوەیە ورە و دڵنیایی بە لایەنگرانی خۆی بدات.

لەلایەکی دیکەوە دەیهەوێ تاوانی کوشتنی لاوانی شۆڕشگێر، کە کاری سپای تێرۆریستیی پاسداران و جاشەکان بووە بخاتە ئەستۆی دژبەرانی خۆیەوە.

ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە بەرانبەر ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکدا بەچوک داهاتووە و خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئێران سەرەڕای هەموو گوشارەکان بەردەوامە.