کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە فەلەکەی "مەلاخەلیلـ"ـی مەهاباد، سپای تێرۆریستیی پاسداران خەڵکی کوشتوبڕ کردووە

15:32 - 29 خەزەڵوەر 2722

لە درێژەی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینەکانی خەڵکی مەهاباددا، گاردی تایبەتی ڕێژیم لە پیلانێکدا هەوڵی دا خۆی لە سەرکوتی خەڵک بێبەری بکات؛ هیزەکانی سپای تێرۆریستیی ڕێژیم خەڵکیان لە بەری شیلانانی مەهاباد بەرەو کەڵانتەری سێزدەی باغی شایەگان ڕاکێشا و بە پیلان خۆیان بە پشتیوانی خەڵک لە قەڵەم دا و هێزەکانی جاش و چەکدارەکانی دیکەیان تاوانبار کرد و لەناکاو هێرشیان کردە سەر خەڵک.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە لەو هێرشەدا سپای تێرۆریستیی پاسداران بەعام خەڵکیان داوەتە بەر فیشەک و خەڵکێکی زۆریان کوشتوبڕ کردووە.

هێزەکانی گاردی تایبەت لە تاکتیکێک کەڵکیان وەرگرتووە و بەمەبەستی کوشتوبڕی زیاتری خەڵک بە دەستی سپای تێرۆریست خەڵکیان ڕاکێشی بەر دەرکی کەڵانتەری سێزدە کردووە.