کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەرارگای حەمزە بۆ سەرکوتی خەڵکی مەهاباد ڕاسپێردراوە

18:22 - 29 خەزەڵوەر 2722

خۆپیشانداکانی کوردستان هەتا ئاستێک توند و بەهێزە کە قەرارگای حەمزەی سپای تێرۆریستیی پاسداران بۆ سەرکوتی خەڵک ڕاسپێردراوە.

خۆڕاگری و شۆڕشگێڕیی خەڵکی کوردستان، لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە و لاوانی گەڕەکەکانی تاران بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد بڕیاریان داوە بڕژێنە سەر شەقامەکان.

خەڵکی شارەکانی دیکەش هەستاوەنەتەوە و دروشم دەدەن کە مەهاباد، سنە و بۆکان تەنیا نین.

ڕێژیمی ئێران لە ترسی یەکگرتوویی خەڵک هەموو پیلانێکی گرتووەتە بەر بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.