کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو نەتەوەی کورد و تورک لە نەغەدە پێکەوە مانیان گرت

18:50 - 29 خەزەڵوەر 2722

دوو نەتەوەی کورد و تورک لە نەغەدە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان و دژی ڕێژیمی تاران دووکان و بازاڕیان داخستووە.

ئەمڕۆ شاری نەغەدە لە مانگرتنێکی گشتیدا بووە و بەشی هەرە زۆری بازاڕ و شەقامەکانیش کە نەتەوەی تورکی لێ نیشتەجێن، دووکان و بازاڕیان داخستووە.

هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە کە ئەو یەکگرتووییەی کورد و تورک دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆر گرینگ بووە.

ئەمڕۆ لە شارەکانی کوردستان مانگرتنێکی بەرین بەڕیوە چوو و هاوکات لەگەڵ ئەوەش بەرخودان و ڕاپەڕین دژی ڕێژیم بەردەوام بوو.