کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی حیزب چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە

18:56 - 29 خەزەڵوەر 2722

ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەر لاوانی شۆڕشگێڕ و ئەندامانی حیزب پێکەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

ئەندامانی حیزب لە پیرانشار بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان لە پشتی دێژبانیی قەبری حوسێن، خڕی کونەمشکێ و سەر ڕێگای سەیرانگای پردانان، ئاڵای کوردستانیان هەڵ کردووە، و دروشمی بژی حیزبی دێموکراتیان نووسیوە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لە قوڵەسەنی مەهاباد بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لاوانی شۆڕشگێڕ بە شێوەی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن.