کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان بۆ پشتیوانی لە مەهاباد هاتە سەر شەقامەکان

19:48 - 29 خەزەڵوەر 2722

لە مەهاباد سەرکوتی خەڵکی شۆڕشگێڕ لە لایەن هیزەکانی ڕێژیمەوە هەتا ئاستێکە کە شارەکانی دیکەش داوایان کردووە خەڵک بۆ پشتیوانی لە مەهاباد بێنە سەر شەقامەکان.

لە کرماشان خەڵک بە نووسینی رستەی مەهاباد، سوێند بە خوێنی یاران، هەتا کۆتایی ڕاوەستاوین لەسەر پارچە پشتیوانییان لە مەهاباد کردووە.

 لاوانی گەڕەکەکانی تاران ڕایانگەیاندووە بۆ پشتیوانی لە مەهاباد خەڵک بێنە سەر شەقامەکان.

جەمشید بەرزگەر چالاکی سیاسی وتوویەتی بۆ ئەوەی ماشینی شەڕی کۆماری ئیسلامی  لە مەهاباد ڕاگرین دەبێ هەموومان بێینە سەر شەقامەکان.

عەلی کەریمی یاریزانی پێشووی تیمی فووتباڵی ئێرانی و مەسیح عەلی‌نژادیش داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران کرد کە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد بێنە سەر شەقامەکان.

هاووڵاتییان لە مەهاباد ڕایانگەیاندووە کە درێژە بە خۆپیشاندانەکان دەدەن.