کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە مزگەوتەکانی سەردەشت سروودی شۆڕشگێڕی بڵاو دەبێتەوە

23:17 - 29 خەزەڵوەر 2722

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمشەودا لە شارەکانی کوردستان کە درێژەی هەیە لە شاری سەردەشت لاوانی شۆڕشگێڕ سروودی شۆڕشگێڕانەیان بڵاو کردووەتەوە.

لاوانی شۆڕشگێڕ لەو شارە بە بڵاوکردنەوەی ئەو سروودانە پشتیوانیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

هەروەها خەڵکی سەردەشت پشتیوانیی خۆیان لە خەڵکی مەهاباد دووپات کردووەتەوە کە ئەوان پشتیوانی خەڵکی مەهابادن.

لە شاری "ڕەبەتـ"ـی سەردەشتیش خەڵک هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دژی ڕێژیمی ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان