لە ئاکامی خۆپیشاندانی بەرینی ئەمڕۆی جوانڕۆدا، چوار کەس تێکەڵ بە کاراونی شەهیدان بوون.
ئەو شەهیدانە بریتین لە: "مامۆستا عیرفان کاکایی، بەهادین وەیسی، لوقمان کاکایی و کچێکی ١٥ ساڵان" کە شوناسی تاکوو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا لەگەڵ کاردانەوەی توندی خۆفرۆشان و جینایەتکارانی تاران بەرەوڕوو بوونەتەوە.
لاوانی شۆڕشگێڕ لە کوردستان بڕیاران داوە شەقام چۆڵ نەکەن و تۆڵەی خوێنی لاوان بستێننەوە و بە ئامانج بگەن.