کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ پشتیوانی لە مەهاباد ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

23:10 - 29 خەزەڵوەر 2722

کوردستان ئەمڕۆ لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی راپەڕیودا بوو بە سەردێڕی هەواڵەکانی جیهان و داوا کرا بۆ پشتیوانی لە کوردستان خەڵک بێنە سەر شەقامەکان.

پاش داواکارییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان لە تاران و کەرەج و چەند شاری دیکە خەڵک بەدەم ئەو داواکارییەوە هاتن و پەیوەست بە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانەوە بوون.

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە شارەکانی سنە، سەردەشت، ڕەبەت، ورمێ، پیرانشار، جوانڕۆ، سەقز، سەلاس و باوجانی و چەند شاری دیکە بۆ پشتیوانی لە مەهاباد ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

هەر ئەمشەو چەند لاوی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری کوردستان بە دەستی جینایەتکارانی تاران شەهید کران.