کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چۆنییەتی شەهیدکرانی شەهید شەهریار محەممەدی

23:14 - 29 خەزەڵوەر 2722

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە "شەهریار محەممەدی" لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "میلاد مەعرووفی"ی هاوڕێی، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ڕێژیمەوە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

هێزە تێرۆریستەکانی خامنەیی دوای"شەهید شەهریار" دەکەون هەتا بێهزیستیی عەلیاباد؛ لەوێ ماشینەکەی ڕادەگرێت و بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە ڕادوەستێت؛ لەو کاتەدا هێزەکانی ڕێژیمی تاران ناوبراو لە ماشینەکەی دێننە دەرەوە و بە قۆنداغی چەکەکەیان لێی دەدەن و بەو شێوەیە شەهیدی دەکەن.

دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە تەنانەت ئیزنی بینینی بە "میلاد"ی برای نادەن.

جینایەتکارەکانی ڕێژیمی تاران لەو کاتەشدا بە تفەنگی ساچمەیی تەقە لە "میلاد" دەکەن  کە بەم هۆیەوە چەند پەرستاریش بریندار دەبن کە شوناسی یەکێکیان "فەتحیـ"ـیه.