کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیم بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێزی چەکداری هێناوەتە مەهاباد

13:09 - 30 خەزەڵوەر 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی، ڕێژیم بە مەبەستی سەرکوتکردن و کوشتاری خەڵکی شاری مەهاباد، لە شارەکانی دەوروبەرەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو هێزی چەکداری هێناوەتە مەهاباد.

بە وتەی هاووڵاتییان ڕێژیم لە لای شاری میاندواوەوە هێزێکی پێکهاتوو لە دەیان ماشین بە چەکی قورس و سووک و سەدان چەکداری هێناوەتە مەهاباد.

بە پێی زانیارییەکان هەر ئێستا سەدان چەکداری ڕێژیم لەنێو شاری مەهاباد خەریکن پەلاماری ماڵی خەڵک دەدەن و هەرکەس ببینن دەسبەسەری دەکەن و ماڵ و حاڵی خەڵکیان هەموو وێران کردووە.

ڕێژیم بەوەش نەوەستاوە و لە شارەکانی دەوروبەرەوە خەریکی هێنانی هێز بۆ مەهاباد بە مەبەستی سەرکوتی زیاتری خەڵکە بەڵام تا ئێستاش ئیرادەی خەڵک بۆ بەردەوامیی سەرهەڵدان لەوپەڕی خۆیدایە و خەڵک دروشمیان نەسرەوتن تا سەرکەوتنە.