کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ خۆپیشاندەر لە جوانڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوون

15:17 - 30 خەزەڵوەر 2722

لە شاری جوانڕۆ، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری جوانڕۆ، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئەو شارە کە شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا شەهید ببوون، هێرشیان کردە سەر خەڵکی ڕاپەڕیوی جوانڕۆ و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم‌دا چەند کەسێک لە خەڵک بریندار بوون و باسی شەهیدبوونی کەسێکی دیکەش دەکرێ.

جاشە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە کردووە و لە ئاکام‌دا سێ کەسیان بە ناوەکانی "تەحسین میری"، "جەوهەر فەتاحی" و "جەماڵ ئەعزەمی" شەهید کرد.