لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و لە درێژەی بەرخودانی خەڵک لە شارەکانی کوردستان دژی ڕێژیمی ئێران، ٦هاووڵاتی شەهید کران.
شەوی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی بەرخودان و بەرگریی شارەکانی کوردستان، ٦ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عیرفان کاکایی"، "بەهائەدین وەیسی"، "جەلال قوربانی"، "کاروان قادر شوکری"، "تاهیر عەزیزی" و "موحسین نیازی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کراون.
لە شاری پیرانشاریش، هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامی، لە کاتی گواستنەوەی تەرمی "کاروان قادر شوکری" بۆ مزگەوتی شیناوێ، تەقەیان لە خەڵک کرد کە لە ئاکامدا کەسێک بەناوی "جەلال قوربانی" شەهید بوو.