کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکوتی خوێناویی خەڵک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەردەوامە

15:25 - 30 خەزەڵوەر 2722

هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران لە هێندێک لە گەڕەکەکانی شاری جوانڕۆ بە چەکی قورسی وەکوو دۆشکا تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیو کردووە.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شارەکانی کوردستان بە چەکی قورس و سووکەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان کردووە.

خەڵک لە شەقامەکانی پیرانشار دروشمی دژ بە کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە و پشتیوانییان لە شاری مەهاباد و جوانڕۆ و شارەکانی دیکە کردووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هێزە سەرکوتکەرەکانی خۆی ڕژاندووەتە نێو شەقامی شارەکانی کوردستان و بە هەموو جۆرە چەکێکی شەڕ ڕاستەوخۆ تەقە لە خەڵکی ڕاپەڕیو دەکەن.

 لە شەقامەکانی جوانڕۆ چەکی قورسی وەکوو دۆشکا بۆ سەرکوتی خەڵک بەکار هێنراوە؛ شارەکانی دیکەی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شارەکانی مەهاباد و جوانڕۆ ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان و ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بوونەتەوە.