کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە کوردستان دوایین پەلەقاژەکانی دەکا

15:55 - 30 خەزەڵوەر 2722

لەدرێژەی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی داگیرکەر، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر خۆپیشاندەران و چەندین کەسی دیکە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر خەڵکی راپەڕیوی جوانڕۆ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە شاری جوانڕۆ زۆر دڕندانە تەقە لە خەڵک دەکرێت و بەپێی ئەو هەواڵانەی کە تا ئێستا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون، تا ئێستاش شەڕ لە نێوان خەڵکی ڕاپەڕیو و قارەمانی شاری جوانڕۆ و هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەردەوامە.

چەندین کەس لە لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون و هەروەها چەندین کەسی دیکەش بریندارن.

خەڵکی قارەمان و شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بە دروشمی "شەهید نامرێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و هەروەها مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، بەدەستی بەتاڵەوە و ئیرادەیەکی پۆڵایین، ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەبنەوە.