کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کرماشان بە مەبەستی خوێن‌بەخشین، بە هانای خەڵکی جوانڕۆوە چوون

21:10 - 30 خەزەڵوەر 2722

بە هەزاران کەس لە خەڵکی کرماشان، ڕوویان کردووەتە بانکی خوێن لەو شارە و ئامادەیی خۆیان بۆ خوێن‌بەخشین بە بریندارانی ڕاپەڕیوی شاری جوانڕۆ و شارەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی.

ڕۆژی دووشەممە، ۳۰ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئاکامی هێرشی دڕندانەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ و تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵکی ڕاپەڕیو، بە دەیان کەس بەتوندی بریندار بوون و پێویستیان بە خوێن بوون، خەڵکی قارەمانی کرماشان بە مەبەستی خوێن‌بەخشین بە بریندارانی جوانڕۆ ڕوویان کردە ناوەندەکانی خوێن‌بەخشینی ئەو شارە و بەو کارە پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی جوانڕۆ و شارەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی.

جێی ئاماژەیە کە، لە شاری جوانڕۆ ئەمڕۆ ٧ کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی ڕێژیمەوە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون و پێویستیان بە خوێنە، بۆیە ئەمڕۆ خەڵکی کرماشان قارەمانانە و یەک‌دڵ بۆ پاڵپشتیکردن لە بریندارانی جوانڕۆ بە هەزاران کەس خوێنیان بە بریندارانی ئەو شارە و شارەکانی دیکەی کوردستان بەخشی و ئەمە پەیامێک بوو بۆ داگیرکەرەکان کە کورد هەمووی یەک برین هەڵدەگرێ.