کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانی ئورووپا تا کاتێکی نادیار پێوەندییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هەڵپەساردووە

10:50 - 1 سەرماوەز 2722

سەرۆکی پارلمانی ئورووپا ڕایگەیاند کە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵات، هەموو پێوەندییەکی لەگەڵ ئەو ڕێژیمە هەڵپەساردووە.

"ڕۆبێرتا مێتسۆلا"، سەرۆکی پارلمانی ئورووپا، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیوی ئێران دەکەن و پارلمانی ئورووپا لەگەڵ خەڵکی ناڕازیی ئێران هاودەنگ دەبێ، وتی: "پشت لەو خەڵکە کە لە شەقامەکانی ئێران چاومان لێ دەکەن ناکەین و ڕێژیمی ئێران دەبێ دەست لە سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان بهێنێت".

هەروەها ناوبراوا لە تویتێکدا بەبڵاوکردنەوەی بەشێک لە قسەکانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا نووسی: "لە کاردانەوە بە گەمارۆکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر نوێنەرانی ئورووپا، تا کاتێکی نادیار هەموو پێوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ڕادەگرین.