ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای لاوانی شۆڕشگێڕ لە دەڤەری مەرگەوەڕ سەرەڕای مێلیتاریزەکردنی ئەم ناوچەیە ، شەوی ٣٠ی خەزەڵوەر، لە ئاواییەکانی "ژاراوە، شارەدێی دزێ، گردوان، قاویر، میراوا، مەنسوور ئاباد و شاری زێوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە وێنەی "دوکتور قاسملوو و شۆڕشی ژینا" ناوچەکەیان ڕازاندەوە.
ڕێکەوتی ٢٩ لەسەر ٣٠ی خەزەڵوەر، ئەندامانی حیزب و لاوانی شۆڕشگێڕ لە ئاواییەکان:"خوریشت، کانی سۆرک و بێمزوورتی" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
لەو چالاکییەدا تراکتی تایبەت بە دروشمی: "گەڵێک ئازادیی بوێ دەبی نرخی ئەو ئازادییەش بدات و ئازادی کۆتایی شەقامەکانی ڕاپەڕینە" بڵاو کراونەتەوە.