بەڕێوەبەریی کوردکاناڵ بەنیسبەت هێرشی سایبێری بۆ سەر تێلێڤیزیۆنی کوردکاناڵ ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
بۆ ئاگاداریی بینەرانی کوردکاناڵ
هێرشی سایبێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر فڕێکانسی کوردکاناڵ بەردەوامە و بەم هۆیەوە لە دوێنێوە ناوەناوە پەخشی کوردکاناڵ لە سەر سەتەلایت تووشی ڕاوەستان دەبێ.
هاوڕێیانمان لە بەشی فەننی سەرقاڵی چۆنیەتیی زاڵبوون بەسەر هێرشەکەدان و بینەرانی ئازیز دڵنیا دەکەینەوە کە بە زووترین کات بەسەر ئەم پیلانەشدا زاڵ دەبین.
بەڕێوەبەریی کوردکاناڵ
١ی سەرماوەزی ١٤٠١