خەڵکی کوردستان لە بانگەوازێکدا داوایان لە خەڵکی هەموو شارەکانی ئێران کردووە کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ پشتیوانی لە کوردستان بڕژێنە سەر شەقامەکان.
لە بەشێک لەو بانگەوازەدا هاتووە کە، ئێمە خەڵکی کوردستان، شەقامەکان بەجێ ناهێڵین و ڕووبەڕووی هێزی داگیرکەر دەبینەوە، بەڵام بە بێ پشتیوانیی خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران هێزەکانی ڕێژیم زۆر دڕندانە هێرش دەکەنە سەرمان و زۆر بێڕەحمانە خەڵکی کوردستان دەدەنە بەر گولـلە و شەهیدیان دەکەن، بۆیە ئێمە ڕۆی پێنجشەممە چاوەڕێی یەکگرتووییەکی سەرتاسەرین بۆ ڕووخانی ڕێژیمی ئاخوندی.
ئێمە خەڵکی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە بە هەموو شێوازێک لە شەقامەکان بەدەستی بەتاڵ و ئیرادەیەکی پۆڵایین ڕووبەڕووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم دەبینەوە و هێزەکانی ڕێژیم هەموو شارەکانی کوردستانیان مێلیتاریزە کردووە و ڕووبەڕووی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان دەبنەوە، بۆیە ئێمە داوا لە هەموو خەڵکی ئێران دەکەین بە بێ جیاوازی و بە یەکدەنگی بڕژێنە سەر شەقامەکان تاکوو کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاخوندی بێنین.