چل کەس لە پارێزەرانی دادگوستەریی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێران کۆماری ئیسلامییان ناوێ و داوای ڕووخانی ئەو ڕێژیمە دەکەن.
چل کەس لە پارێزەرانی دادگوستەریی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە بەیاننامەیەکدا لەژێر ناوی" زۆربەی خەڵکی ئێران نیزامی کۆماری ئیسلامییان ناوێ" داوایان لە پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ و هەروەها یاسادانەران کردووە کە وەکوو منداڵی بەشەرەفی ئەو ئاو و خاكە بڕژێنە سەر شەقامەکان و پشتیوانی لە خەڵکی خۆیان بکەن.
لە بەشێکی دیکە لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، ئەرکی سەرەکیی ئێمە بەرگری کردن و داکۆکیکردن لە مافە سەرەکییەکانی خەڵکی ئێران لە بەرانبەر سەرکوت و کوشتنی خەڵکی بێتاوان وناڕازییانی ئێران بەدەستی جەلادە تێرۆریستەکانی ڕێژیمە.