کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێلیتاریزەکردنی شاری بۆکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

10:54 - 2 سەرماوەز 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەتەواوی شاری بۆکانیان مێلیتاریزە کردووە و لە هەموو شەقامە سەرەکییەکان خاڵی پشکنینیان داناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەتەواوی نێو شاری بۆکانیان مێلیتاریزە کردووە و لە جاددە  سەرەکییەکانی وەکوو؛ جاددەی سەد بۆ ساینقەڵا، جاددەی بورهان، ناچیت و جاددەی سەقز خاڵی پشکنینی توندیان داناوە و  تەنانەت گیرفانی هاووڵاتییانیش دەپشکنن، لە نێو شاریش چەکی قورس و سووکیان جێگیر کردووە بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێو شاری بۆکان بە ماشێنی شەخسی هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و ماڵ و حاڵی خەڵکی ئاسایی تاڵان دەکەن و تەنانەت دەچن مۆبایلەکانیان لێ دەستێنن و ڕاستەوخۆ بە چەکی شەڕ تەقە لە خەڵک دەکەن، ئەگەر کەسیش لە شەقام نەبێ تەقە لە پەنجەرە و شووشەی ماڵان دەکەن و چەند کەسێکیان بەو شێوەیە بریندار کردووە و هێزێکی زۆریش بە نێو شار‌دا بە هەموو جۆرە چەکێکی قورسەوە بڵاوەیان پێ کراوە و جاشەکانیش بوونەتەوە چاوساغی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم.