کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی مانگرتنەکانی مەهاباد گیانی لە مەترسیدایە

11:40 - 2 سەرماوەز 2722

ئەیووب عەبدە، خەڵکی مەهاباد، کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

پاش مانگرتنە گشتییەکانی کوردستان دژی ڕێژیمی داگیرکەر و هەروەها ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان، زۆربەی شۆڕەلاوانی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و ڕێژیم لە کۆتا پەلەقاژەکانی خۆیدا بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەی ڕۆڵەکانی کوردستان دەکا.

ئەیووب عەبدە، خەڵکی شاری مەهاباد کە لە مانگرتنە گشتییەکانی مەهابادا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و بە بێهۆشی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ و بەبوونی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ژێر چاوەدێری پزیشکییدایە.