کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شێخ حوسێن حوسێنی داوای لە خەڵک کردووە ئاگاداری پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران بن

16:03 - 2 سەرماوەز 2722

شێخ حوسێن حوسێنی، کوڕی شێخ ئیسماعیل، شێخی تەریقەتی تاڵەبانی لە کامێران ڕایگەیاندووە دەبێ شۆڕشگێڕان لە کوردستان ئاگاداری پیلانەکانی ڕێژیمی تاران بن.

شێخ حوسێن حوسێنی ڕایگەیاندووە ئێوارەی یەکشەممە  چەند جاش و بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێران لە کامێران لە هەوڵدا بوونە ماشینی شێخ حوسێن حوسێنی ئاگر تێبەردەن و بیخەنە ئەستۆی خەڵکی شۆڕشگێڕەوە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە ئەو پیلانە نگریسەی ڕێژیمی ئێران لەلایەن لاوانی شۆڕشگێرەوە پووچەڵ کراوەتەوە.

شێخ حوسێن حوسێنی باسی لەوە کردووە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ خەڵکی شۆڕشگێڕ و شێخەکان بەدناو بکا و خەڵک بەلاڕێدا ببات.

ناوبراو وتوویەتی ئەو پیلانانەی ڕێژیمی ئێران لەکاتێکدایە کە هەزاران موسڵمانی شۆڕشگێڕ پشتیوانی خەڵكی شۆڕشگێڕی کامێرانە و پشتیوانی خەڵکی خۆیانن.

دوای ئەوەیکە ئەو پیلانە لەلایەن خەڵکەوە پووچەڵ کراوەتەوە دژی ڕێژیمی ئێران دروشمیان داوە.