کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانۆڕی سەربازیی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەرگریی خەڵک لە کوردستان

11:58 - 2 سەرماوەز 2722

خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان بەردەوام لە بەرگریدان و هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش بە چەکی قورس و سووکی شەڕەوە تەقە لە خەڵک دەکەن.

لەسەرەتای ئەم حەفتەوە، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بەردەوام مانۆڕی سەربازییان لێ داوە.

هێزەکانی رێژیم بە مەبەستی چاوترسێن کردن و سەرکوتی خەڵک بە چەکی قورس و سووکی شەڕەوە تەقەیان لە خەڵکی ئاسایی کردووە.

سەرەڕای بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە، لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان بە پشتیوانی یەکتر و بە دەستی بەتاڵەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، پیرانشار، مەهەباد، بۆکان، سنە، سەقز و شارەکانی دیکەی کوردستان ڕووبەڕووی هێزی ترسنۆکی ڕێژیم بوونەوەتە.

لە ماوەی رابردوودا هەموو شارەکانی کوردستان بەدژی کۆماری ئیسلامی ڕاپەڕیون و بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی ڕێژیم بەردەوام پشتیوانییان لە یەکتر کردووە.