کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی زانکۆی گیلان پشتیوانییان لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان کرد

12:08 - 2 سەرماوەز 2722

 

خوێندکارانی کۆلێژی هونەری زانکۆی شاری گیلان، بە نووسینی دروشم لەسەر دیواری پۆلەکانی خوێندن پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دەربڕی.

ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی گەلانی ئێران، خوێندکارانی کۆلێژی هونەری زانکۆی گیلان، بە نووسینی دروشمی "بەهیوای سەرکەوتنی کوردستان و کوردستان تەنیا نییە" لەسەر دیواری نێو پۆلەکانی خوێندن پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان دەربڕی.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە راپەڕینی سەرتاسەریی ئەمجارەدا، کوردستان بەرەوڕووی زیاترین ڕێژەی سەرکوتکارییەکان لەلایەن هیزەکانی ڕێژیمەوە بووەتەوە و زیاتر لە ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران لە کوردستان شەهید کراون.