کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتوانیی کچانی قوتابیی ناوچەی شنۆ لە شۆڕشی سەرتاسەری

13:11 - 2 سەرماوەز 2722

کچانی قوتابیی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگانی سەر بە شاری شنۆ، بە نووسینی دروشم، پشتیوانییان لە شۆڕشی سەرتاسەری بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی.


ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، کچانی قوتابخانەی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگانی سەر بە شاری شنۆ، بەدژی کۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانی دەربڕین لە شۆڕشی سەرتاسەریی گەلانی ئێران، بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لەسەر دیواری نێو پۆلەکانیان پەیوەست بوون بە شۆڕشی سەرتاسەرییەوە.

کچانی بوێر و شۆڕشگێری قوتابخانەی گوندەکانی بێمزورتێ و سینگان، بە نووسینی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە نێو پۆلەکانی خوێندن قوتابخانەکەی خۆیان، پشتیوانیی خۆیان بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان دەربڕی و بەو جۆرە پەیوەستبوونی خۆیان بە شۆڕشی سەرتاسەری دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی.