کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شۆڕشی خەڵکانی کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی بەردەوامە

09:59 - 12 خەزەڵوەر 2722

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانیشتنی شۆرای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر پێشێلکارییە مافی مرۆییەکان لە ئێران و لابردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژن لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، شۆڕش دژی ڕێژیم بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی و بڕووخێ کۆماری ئیسلامی لە هەموو شارەکانی ئێران و کوردستان بەردەوامە.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون، لە زۆربەی شارەکانی ئیران و لە شارەکانی کوردستان لەوانە شارەکانی سنە، سەقز، مەریوان و بۆکان بە دروشمەکانی ئێمە هەموومان "ژینا"ی کوردستانین" و "شەڕ بکەن با شەڕ بکەین"، ڕووبەڕووی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بوونەتەوە.

شایانی باسە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ترسی شۆڕش و سەرهەڵدانی خەڵک بە بێ هیچ ترس و دوودڵییەک تەقە لە خەڵک دەکەن و ڕۆژ نییە کە لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان، لاوان و ژنانی وڵاتەکەمان بەدەستی ئەو تێرۆریستانە شەهید نەبن و بە شەهیدبوونی هەر یەک لە لاوان و ژنانی وڵاتەکەمان خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان زیاتر لەسەر ڕووخانی کۆماری پەت و سێدارە سوور دەبن.