کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی مامۆستایانی ئایینی کوردستان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرتاسەری

16:44 - 2 سەرماوەز 2722

مامۆستایانی ئایینیی شارەکانی دیواندەرە و زەڕینە، بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانە

سەرتاسەرییەکان بەدژی ڕێژیمی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایانی ئایینیی شارەکانی دیواندەرە و زەڕینە، لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەریی گەلانی ئێران بەدژی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و باسیان لەوە کرد کە سەرەڕای قەیرانی ئابووری و دۆخی خراپی ژیانی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران، خەڵک بۆ داواکاریی مافە سەرەتاییەکانیان ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەوپەڕی دڕەندەییەوە خەڵکی ناڕازی سەرکوت دەکەن.

مامۆستایانی ئایینیی دیواندەرە و زەڕینە، لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاند کە، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران دەکەین و دەبێ کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی بە سەرکوتی خوێناویی خەڵکی ڕاپەڕیو بێنێ و پێویستە سەر و ماڵی خەڵک پارێزراو بێ، هەموو سەرکوتکارییەکانی ڕێژیم بەرامبەر بە خەڵکی راپەڕیو مەحکووم دەکەین و دەسبەسەرکراوانیش دەبێ ئازاد بکرێن.