کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای پشتیوانیی خێرا لە خەڵکی ئێران

17:26 - 2 سەرماوەز 2722

ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری مافی ژنان، نەتەوە زوڵملێکراوەکانی تورک، کورد، بەلووچ، عەرەب و تورکمەن، داوای پشتیوانیی خیرای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە خەڵکی ئێران دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، پێنج ڕێکخراوی چالاک لە بوارەکانی مافی ژنان، نەتەوە زوڵملێکراو و بندەستەکانی تورک، کورد، بەلووچ، عەرەب و تورکمەن لە ئێران، ڕوو بە ٩ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وەکوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یوونیسێڤ، لێبوردنی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کار، داوای پشتیوانیی خێرایان لە خەڵکی ئێران لەو ڕێکخراوانە کردووە.