کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی پارازیتی ڕێژیم لە سەقز

11:25 - 10 خەزەڵوەر 2722

لاوانی خۆڕاگر و ڕاپەڕیوی شاری سەقز، ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی پارازیت بۆ سەر کاناڵە کوردییەکانیان لەو شارە ئاگر تێبەردا.

شەوی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی بوێری شاری سەقز، ناوەندی ناردنی پارازیتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لەو شارە ئاگر تێبەردا، ئەو ناوەندە بەردەوام پارازیتی دەناردە بۆشایی ئاسمان بۆ ئەوەی کاناڵە تلویزیۆنییە کوردییەکان بشێوێنێ و دۆخی شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران پیشانی دەرەوە نەدرێ، بەڵام خەڵکی قارەمانی ئەو شارە ئاگریان لەو ناوەندە بەردا و بە داگیرکەرانیان پیشان دا هیچ بەربەستێک ناتوانی ڕێگە لە ئازادی بگرێ.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای پچڕاندنی ئینتێرنێت و نەمانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ڕێگەی پارازیتەوە دەیهەوێ کاناڵە تەلویزیۆنییەکانیش دابخا و بە ناردنی پارازیت لەو ناوەندەوە بۆ بۆشایی ئاسمان وای دەکرد بۆ ماوەیەک پارازیت بخاتە سەر ئەو دەنگوڕەنگانەی کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن و جینایەتەکانی خامنەیی بۆ هەموو جیهان ئاشکرا دەکەن، بەڵام خەڵکی وەزاڵەهاتووی سەقز ئەو ناوەندەیان ئاگر تێبەردا و دوژمنیان تێگەیاند کە ناتوانێ لەهیچ ڕێگەیەکەوە بۆ شۆڕشی سەرانسەری ببێتە بەربەست.