ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، "ترێنت فرانکس"، ئەندامی کۆنگرەی ئامریکا لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ "کورد کاناڵ" ڕایگەیاند: "ئێمە دەنگی مافخوازیی ئێوە کوردەکانی ئێرانمان بیست، دڵنیا بن کە پشتیوانتان دەبین".
"فرانکس" هاوکات وتی: "خەڵکی ئامریکا، ئێوە کوردەکان و باقی خەڵکی ئێرانیان خۆش دەوێت".
"کۆنگرێسمەن فرانکس"، لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کەسانی وەکوو "ڕەحیم ڕەشیدی" دەنگی ئێوە کوردەکانیان بە ئەنستیتۆ و ناوەندەکانی بڕیاری ئامریکا گەیاند و ئەوە جێگەی شەرمە کە کۆماری ئیسلامی ئاوەها خەڵکی خۆی سەرکوت دەکات.